دڵسۆز زه‌نگه‌نه‌ی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل: زه‌نده‌قیان چووه‌ شه‌و و رۆژ چاودێریمان ده‌كه‌ن

دڵسۆز زه‌نگه‌نه‌ی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل: زه‌نده‌قیان چووه‌ شه‌و و رۆژ چاودێریمان ده‌كه‌ن

جار بینراوە: (1.5K)


دڵسۆز زهنگهنه كاندیدی بهرهی گهل له پارێزگای سلێمانی رایگهیاند كه مۆدیلێكی نوێ لهبانگهشه پهیڕهو دهكات و لهباتی فلێكس میدیای نوێ دهكاته سهكۆی كۆكردنهوهی دهنگ و پلات فۆڕمهكان دهكاته بارهگای سیاسی.

ئهو كاندیدهی بهرهی گهل له راگهیهندراوێكدا هۆكاری ئهم بڕیارهی دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهی وهك دهڵێت: “لهسلێمانی بارودۆخ جۆرێكه لهسایهی حكومی پۆلیسی و بهرتهسكردنهوهی ئازادیهكان بهرهی گهل ناتوانێت وهك جاران لهپێشوازی دهنگدهرانی بێت”.

“وازهندهقیان له بونمان چووه شهو و رۆژ چاودێری  ئێمه دهكهن، لێرهوه ئامۆژگاریان دهكهین و ئهڵێین ئهوهنده خۆتان بهئێمهوه سهرقاڵ ئهكهن بڕۆن بیرلهمافی سهرهتای خهڵك بكهنهوه”، له راگهیهندراوهكهدا وای نووسیوه. 

دڵسۆز زهنگهنه بۆ دهنگدهرانی سلێمانی و ههڵهبجه، ئیدارهكانی گهرمیان و ڕاپهرین ئهوهی خستووهتهڕوو كه “ئهگهر ئهم دهنگدانه ئهو كۆمهڵه حازرخۆرهی ئێستا ههڵبژێرینهوه كهواته ئێمه نهمانتوانیوه ڕۆشنبیری و هوشیاری ههڵبژاردن مومارهسهبكهین، بۆههمیشه شارهكهمان ئازادی و ئاوهدانی مافهكانمان لهبهغدا لهدهست ئهچێت”.

روونیشیكردووهتهوه كه “ئهم ههڵبژاردنه لهكاتێكدایه بهچاوی خۆتان بینیتان چ غهدرێك له سهرۆك و  ئهندامانی ئێمه كرا. ئهم دۆخه پۆلیسییهی سلێمانی و ههڵهبجه، گهرمیان راپهرین دهبێت كۆتایی پێبهێنرێت”.

دڵسۆز زهنگهنهی بهرهی گهل راشیگهیاندووه كه دهیهوێت نوێنهربێت بۆ سلێمانی و ههڵهبجه، پاشان  كوردستان چونكه “من نهتوانم خزمهتی ئهم شارهبكهم حهتمهن ناتوانم خزمهتی كوردستان بكهم پێشمهرگه ئهبم لهئهنجومهنی نوێنهران لهپێناو گهلهكهم”.

👤
Live: 93 Today: 1,949 📊 Click Here