دوو ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی شێخ محێدین ده‌ستگیر كران

–
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو تهقهكهرهی راگهیاد كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له گه‌ڕه‌كی شێخ محێدین ته‌قه‌یان له ماڵێك كردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شه‌وی 2025/9/18 له‌گه‌ڕه‌كی (شێخ محێدین)ی شاری سلێمانی، دوو كه‌س ته‌قه له‌ماڵی هاوڵاتیه‌ك ده‌كه‌ن و هه‌ڵدێن.
ئاسایش ده‌ڵێت: “له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ئه‌نجامدا، توانرا له‌ماوه‌ی كه‌متر له(24)كاتژمێردا هه‌ردوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن و ده‌ستبه‌سه‌ر دوو چه‌كی بێ مۆڵه‌تدا بگیرێت”.
راشیگه‌یاند كه “له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی 31/405 راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه”.















Post Comment