ده‌زگای ئاسایش دانپێدانانی‌ بكوژی ئه‌كبه‌ری حاجی ڕۆسته‌می‌ بڵاوكرده‌وه‌

ده‌زگای ئاسایش دانپێدانانی‌ بكوژی ئه‌كبه‌ری حاجی ڕۆسته‌می‌ بڵاوكرده‌وه‌

جار بینراوە: (910)


دهزگای ئاسایشی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه به ههماههنگی دهزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق تۆمهتباری كوشتنی ( ئهكبهری حاجی رۆستهم )ی لهشاری بهغدا دهستگیركرد و دانپێدانانەکەی بڵاو کردەوە.

ئهمڕۆ ههینی دهزگای ئاسایشی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “22ی ئهیلولی2025 لهگوندی ئۆمهربلی قهزای كفری هاوڵاتی ( ئهكبهری حاجی ڕۆستهم ) كورژا، دوای ڕووداوهكه دهستبهجێ بهڕێوهبهرایهتی گشتی ئۆپراسیۆنهكانی ئاسایش بهههماههنگی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی گهرمیان و بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی گهرمیان  لێكۆڵینهوه و بهدواداچوونی وردیان دهستپێكرد و دوای لێكۆڵینهوهكان دهركهوت بكوژ چووهته باخی قوربانییهكه و چاوهڕوانی كردووه و دوای گهیشتنی (ئهكبهری حاجی ڕۆستهم) بهفیشهكێكی چهكی جۆری دهمانچه دهیكوژێت و دواتر بكوژ ئۆتۆمبێل و موبایلی كوژراو دهبات و له شوێنی تاوان ههڵدێت و لهڕێگهی ناحیهی سلێمان بهگ دهچێته بهغدا و لهناوچهی دۆره لهماڵێك خۆی حهشار دهدات”.
 دهزگای ئاسایش دهڵێت: “دواتر توانرا له 2025/9/23 لهلایهن دهزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بهههماههنگی و زانیاری دهزگای ئاسایشی ههرێم دهستگیر بكرێت”.

ئهوهشی خستهڕوو كه “تۆمهتبار بهڕهگهز عهرهبه و تهمهنی (22) ساڵه ناوی (عهبدول عزیز جاسم محمود)ه و دوای ڕادهستكردنی و ئهنجامدانی لێكۆڵینهوهكان لهدهزگای ئاسایشی ههرێم دانی بهتاوانهكهیدا ناوه”.
ئاسایش راشیگهیاند كه “لهئێستادا تۆمهتبار بهبڕیاری دادوهری لێكۆڵینهوهی ئاسایش، بهماددهی (406)لهیاسای سزادان ڕاگیڕاوه و لێكۆڵینهوه لهدۆسیهكه بهردهوامه”.

بابەتى تر

👤
Live: 123 Today: 617 📊 Click Here