داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ سلێمانی زیاتر له‌ 10 ملیار دیناره‌

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ سلێمانی زیاتر له‌ 10 ملیار دیناره‌

جار بینراوە: (1.1K)


ماڵپهڕی شهفافیهت داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی و ههڵهبجهی راگهیاند كه بهراورد به ههفتهی پێشوو زیاتر له 20% كهمیكردووه.

ماڵپهڕی شهفافیهت بڵاویكردهوه كه داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی له رۆژی 6ی كانوونی یهكهم تا ئهمڕۆ 12ی كانوونی یهكهمی 2025، بڕی 10 ملیار و 573 ملیۆن و 171 ههزار و 779 دینار بووه.

ماڵپهڕهكه ئاماژهی بهوهداوه كه لهو بڕه 8 ملیار و 578 ملیۆن و 856 ههزار و 529  دیناری نهختینهیه و 1 ملیار و 994 ملیۆن و 315 ههزار و 250 دیناری بهشێوهی چهكه.

 ئهمهش دهریدهخات كه داهاتی ئهم ههفتهیهی سلێمانی و ههڵهبجه بهراورد به ههفتهی پێشوو 2 ملیار دینار كهمیكردووه بهڕێژهی 20.374%.

بهگوێرهی ماڵپهڕی شهفافیهت، ئێستا رۆژانه سهرجهم داهاته نانهوتییهكانی پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجه و ههردوو ئیدارهی سهربهخۆی گهرمیان و راپهڕین له ماڵپهڕهكه تۆمار دهكرێت و بڵاودهكرێتهوه.

له 15ی كانوونی یهكهمی 2022 قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان پڕۆژهی شهفافییهتی لهبارهی داهات و خهرجی راگهیاند، بهڵام تائێستا پڕۆژهكه نهتوانراوه سهرتاسهری له ههرێمی كوردستان بكرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 79 Today: 1,704 📊 Click Here