خوێندنی باڵا: ماوەى پێشکەشکردن بۆ داواکاریى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانی دەرەوەی هەرێم درێژکرایەوە

_
وەزارەتی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، ماوەى پێشکەشکردن بۆ داواکاریى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانی دەرەوەی هەرێم درێژکرایەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ماوەى پێشکەشکردن بۆ داواکاریى دامەزراندنى سێ یەکەمەکان و هەڵگـرانى بڕوانامەى باڵا لە دەرچووانى زانکۆکانى هەرێمى کوردسـتان کە دانیشتووى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن درێژکرایەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ ئەم مەبەستە جارێکى دیکە سیستمى تایبەت بە بەخشینى (کۆد) بۆ زانکۆکانى هەرێم دەکرێتەوە بۆ پڕکردنەوەى داواکارییەکان لەلایەن تۆمارى گشتیى زانکۆکانەوە.















Post Comment