×

خــیانــەتــە گــەورەکــەی ۳۱ی ئاب!!!

خــیانــەتــە گــەورەکــەی ۳۱ی ئاب!!!

جار بینراوە: (12.7K)

ئەرسەلان علی ڕەشید

لە 31ی ئابی 1996دا شەڕی ناوخۆی نێوان یەکێتی و پارتی گەشتە لوتكە، ئەم ململانێیە دەگەڕێتەوە بۆ ٢٢ی ئابی ١٩٩٦، ئەو ڕۆژەی کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە کوردە چەکدارەکانی نەیاری ئێران چوونە ناو خاکی عێراق و پاش پێکانی ئامانجەکانیان دەیانویست بۆ ئێران بگەڕێنەوە بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیاندا سەرەڕای هەماهەنگی لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی، هێزەکانی ئەو حزبە ڕێگرییان لە تێپەڕینی هێزە ئێرانییەکان کرد بە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی ئەم حزبەدا، ئەم ڕێگرییە بووە هۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان هێزەکانی ئێران و پێشمەرگەی پارتی، ئەوان نیگەران بوون و هەستیان بەوە کرد کە حیزبی ڕکابەریان واتا یەکێتی جێگەی ئەوانی لەلای ئێرانییەکانەوە گرتووە، بۆیە دەستیان کرد بە هێرشی ناوەناوە لە دژی هێزەکانی یەکێتی و بەم شێوەیە ئاگری شەڕی ناوخۆی نێوان دوو حیزبی کوردستان
داگیرسا
ئەو کات یەکێتی جگە لە سلێمانی، هەولێریشی لەژێر کۆنتڕۆڵدا بوو و هێرشەکانی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی دەستپێکرد کە بەتەواوەتی بوونی پارتی خستە مەترسییەوە. پارتی دیموکرات بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی، کە هەستی بە مەترسی ڕووخان دەکرد، لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا داوای یارمەتی لە سەدام کرد و سوپای بەعس بە مۆڵەت و هاوکاریی پارتی چووە نێو شەڕی ناوخۆی حزبە کوردەکانەوە. بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە لەبەردەستدان، مەسعوود بارزانی هانی لایەنەکانی دیکەی دەدا بچنە ڕیزی حزبی بەعسەوە. سەدام کە هەمیشە خولیای ئەوەی هەبوو کە بگەڕێتەوە کوردستان، بە باوەشێکی کراوەوە داواکەی بارزانی قبووڵ کردو 30-40 هەزار سەربازی عێراقی بە تانک و هەمەڕی جەنگی و لە گەرمەی شەڕی براکوژی نێوان پارتی و یەکێتی چوونە ناو شاری هەولێر و لە۳۱ی ئابی ٦۱۹۹ لە چوار میحوەرەوە هێرشیان کردە سەر شاری هەولێر، ناوەندی دەسەڵاتدارێتیی یەکێتی، و سوپای بەعس هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی ژمارەیەکی زۆریانی کۆمەڵکوژ کرد و بە چەکی پێشکەوتوو شاری هەولێریان کونترۆڵ کرد.
دوای هێنانە ناوەوەی گەورەترین دوژمنەکانی کوردستان لە لایەن یەکێتی و پارتی بۆ ناو خاکی کوردستان گەورەترین خیانەت بوو لە کورد کرا لە دوای ۱٦ی ئۆکتۆبەر

بابەتى تر

👤
Live: 124 Today: 993 📊 Click Here