حەقان لە بەغا
نزیکەی هەفتەیەک لەمەوپێش کەسێک پێوە کردم کە ڕۆژانی داهاتوو لە بەغدا دژ بە کەمی ئاو خۆپیشاندان دەبێت لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکی. من ئەو کاتە نەمدەزانی کە حەقان فیدان پلانی سەفەری هەیە. چەند هەفتەیەک لەمەوپێش کە لە بەغدا بووم، لە وەزارەتی دەرەوە کەسێک گوتی سبەینێ سەردانی تورکیا دەکەن.
لێرەدا باس لە پرسی ئاو دەکەم، لە نێو پرسەکانی تردا.
دیارە ئەو کەسەی کە هەواڵی خۆپیشاندانەکەی گەیاند، ئاگاداری سەردانەکە بوو، چونکە دوێنێ کە خۆپیشاندانەکان کرا، وەها ڕێکەوت کە بە چەند خولەکێک پێش سەردانی حەقان فیدان بێت. من گومانم هەبوو لەوەی کێ لە پشت خۆپیشاندانەکانەوەیە، بۆیە خۆم لێ بێدەنگ کرد.
چەند ساڵێک لەمەوپێش لە لیژنەیەکدا بووم بۆ پرسی ئاسایش و ئاو لە نێوان عێراق و تورکیا. بۆ من گرێدانی دوو پرسەکە مایەی بێزاری بوو. چونکە مانای وەهای دەدا کە دەبێت عێراق هاوکاری ئەمنی بکات هەتا ئاوی زیاتری پێبدرێت. بۆ من دەبوو ئەو دوو پرسە هیچ یان نەبێت.
بۆ نمونە ئێستا کە ئەگەری چارەسەری پرسی کورد هەیە، بەڵام پرسی ئاو بەبێ چارەسەر دەمێنێتەوە. لە ڕاستیدا هەتا ئێستا لە نێوان عێراق و تورکیادا ڕێکەوتن نیە لەو بارەوە، ئەگەریش نییە کە ڕێکەوتن بکرێت بەم زووانە. بەڵام ئەگەر بەووردی تەماشای لێدوانە فەرمییەکان بکەیت دەبینیت هەندێک گۆڕانکاریی ڕوویان داوە. بۆ نمونە وەزیری دەرەوەی عێراق دەنوسێت:
سأستقبل الیوم فی #بغداد السید هاکان فیدان
وزیر خارجیە ترکیا، سنناقش عدداً من القچایا ژات الاهتمام المشترک واهمها سبل ادارە الموارد المائیە وتنڤیم استخدامها بما یحقق مصالح البلدین، کما سنبحپ الوچع الراهن فی المنگقە.
لەم پەیامە کورتەدا ئەوە دەبینیت کە وەزیری دەرەوە باس لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئاو دەکات، ئەمە هەتا ئەم دواییە بەشێک نەبوو لە دانوستانی عێراق و تورکیا. ئەم دەربڕینە بە مانای ئەوەی کە عێراق بەباشی ئاو بە کار ناهێنێت، هەروەها پێویستی بە نوێکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ئامرازەکانی مامەڵەکردنیەتی لە گەڵ ئاودا، کە تورکەکان پێشنیاری دەکەن کە دەتوانن هاوکاربن. بە زمانێکی تر، تورکیا دەڵێت دەبێت کۆمپانیاکانمان بێن لە عێراقدا کار بکەن بۆ چاککردنی ئاو و ئاوەڕۆ و چۆنێت بەکارهێنانی ئاو.
کە یانی تورکیا لە بەرامبەر پێدانی ئاودا دەبێت سودی دەست بکەوێت لەم بوارەدا.
پرسی ئاو لە عێراقدا پێش هەموو شتێک پرسی نەبوونی ئاگایییە لە ژینگە و سروشت و زانست و ڕۆڵی مرۆڤ و لێکەوتەی ڕەفتارەکانی. بۆیە دەبێت مرۆڤی عێراقی پەروەردە بکرێت بەوەی چۆن ژیانی بگۆڕێت بەوەی لەگەڵ سروشتدا تەبا بێت. کەمتر ژینگە پیس بکات. کەمتر ئۆتۆمبیل و بەنزینی هەرزا بەکاربهێنێت. بە شێوازی سەردەمیانەی کشتوکاڵ بکات. سوڕێک بۆ ئاو دروست بکات، کە بەفیڕۆدان کەمبکاتەوە. زۆر بواری تر.
لە ڕاستیدا ئەم پرسە ئەوەندە لای سیاسییە عێراقییەکان بێ بایەخ بوو ماوەیەک وەزارەتی ژینگەیان داخست.
خاڵێکی تر کە ڕەنگە مایەی خۆشحاڵی بێت کە پرسی ئاو خاڵی یەکەمە لە ئەجێندای عێراقدام هیچ نەبێت بە فەرمی. بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانییە کە لە ئەجیندای تورکیدا خاڵی پێنجەمە. دیار بێگومان ئاو بۆ عێراق قەیرانە و بۆ تورکیا ئامرازی دەسەڵات. بەڵا بونی بە خاڵی یەکەمی ئەجیندا، نیشانەی دەستە پاچەیی عێراقە لەو بوارەدا.
جاران کە عێراق دەوڵەت بوو، عێراق پشکی هەبوو لە بانکی نێودەوڵەتیدا. تورکیا بۆ دروستکردنی پرۆژەی گاپ، پێویستی بە قەرز بوو لەو بانکە، بەڵام عێراق دەیتوانی ڕێگریی بکات لە قەرز بۆ بەنداو، بەڵام لە چەند دەیەی دواییدا، پارەی یەکێتی و ئەوروپا و تورکیا خۆی پلانەکانی گۆڕی.
بەڵام ئەوەی بۆ من جێگای سەرنج بوو کە سەردەمانێک بانکی نێودەوڵەتی و ئای ئێم ئێف بەنداویان وەک بەشێک لە پرۆسەی مۆدێرنە بوون، کە بەشێک بوو لە توانابەخشین بە تورکیا بۆ ململانێی لەگەڵ سۆڤیەتدا لە جەنگی سارددا.
با لەوە زیاتر ڕۆنەچین.















Post Comment