حزبی شیوعی داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات ته‌قه‌كه‌ره‌كان بدۆزنه‌وه‌

حزبی شیوعی داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات ته‌قه‌كه‌ره‌كان بدۆزنه‌وه‌

جار بینراوە: (3.5K)

 
مهڵبهندی كهركوكی حزبی شیوعی كوردستان داوا له هێزه ئهمنییهكان دهكات ئهو كهسانه دهستگیر بكات كه تهقهیان له بارهگای حزبهكه له قهرهههنجیر كرد.

كهمێك لهمهوبهر مهڵبهندی كهركوكی حزبی شیوعی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه كه “له كاتژمێر 9ی ئهمشهو لهلایهن كهسانێكی نهناسراو له نێو ئۆتۆمبێلێكی جۆری پاترۆڵ نیسان، لهسهر ڕێگای گشتی كهركوك ـ سلێمانی دهستڕێژی گولـله له بارهگای رێكخستنی قهرهنجیری حزبمان كرا”.

ئاماژهشی بهوهداوه كه “خۆشبهختانه هێرشهكه جگه لهزیانی مادی كه بهر بارهگا و ئۆتۆمبێلی هاوڕێیان كهوتووه، زیانی گیانی لێ نهكهوتووهتهوه”.

مهڵبهندی كهركوكی حزبی شیوعی دهڵێت: “ئێمه وێڕای ئیدانهكردنی ئهم هێرشه ترسنۆكانهیه، هاوكات داوا لهلایهنه ئهمنیهكانی سنورهكه دهكهین ڕۆڵی خۆیان ببینن له دۆزینهوه و ئاشكرا كردنی تهقهكهران و دهستگیركردنیان و ئاشكراكردنیان بۆ ڕای گشتی”.

بابەتى تر

👤
Live: 94 Today: 1,689 📊 Click Here