جەهەپە لەبارەی ناردنی ئەندامەکانی بۆ ئیمراڵی بڕیاریدا

جەهەپە لەبارەی ناردنی ئەندامەکانی بۆ ئیمراڵی بڕیاریدا

جار بینراوە: (1.2K)

-

بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە لەبارەی بڕیاری ناردنی ئەندامەکانیان بۆ ئیمراڵی زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ هەینی 21ی تشرینی دووەمی 2025، کۆمیسیۆنی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر چوون یان نەچوونی شاندێکیان بۆ دوورگەی ئیمرالی و دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دراوە.

موراد ئەمیر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، “دەستەی راپەڕاندنی ناوەندیی حزبەکەیان کۆبوونەتەوە و بڕیاریان داوە، بەشداری نەکەین لەو شاندەی دەچنە ئیمرالی”.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، “کارەکانمان لە لیژنەکەدا بەردەوام دەبێت و ناکشێینەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 32 Today: 44 📊 Click Here