جینۆسایدی کورد لە کۆبانی و عفرین و حەلەب !!

جینۆسایدی کورد لە کۆبانی و عفرین و حەلەب !!

جار بینراوە: (1.6K)

ده‌وڵه‌تی تورکیا ، له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و کۆماری تورکیا بە زەبری سوپا ، تا ئیستا کۆمەڵکوژی کوردی لە باکوری کوردستان ئەنجام داوە .

لۆزان پلان و بەرنامە و نە خشە ی نیو دەوڵەتی زلهێزەکانی دنیا بوو ، دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تورکیا ی نوێ ، بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک .

له 24 / 7 / 1923 ، لە رێکه‌وتن نامه‌ی لۆزان ،لە شاری لۆزانی سویسرا، له نێوان ( به‌ریتانیا ، فه‌ره‌نسا ، ئیتالیا ، ژاپۆن ، یۆنان ، رۆمانیا ، سربیا، کرواتیا ، سلۆنیا ، تورکیا )

لۆزن سیناریویەکی داخراو و نهێنی نیو دەوڵەتی بوو ، لە نێوان به‌ریتانیای عوزماو فەرەنساو مستەفا کەمال ئەتاتورکی ، سەرۆکی ده‌وڵه‌تی تورکیا ی نوێ ، بۆ سڕینەوەی مافی چاره‌نوسی کورد لە کوردستان ، لەسەر نەخشەی جیهان .

ئەو سیناریۆ کۆنکێتییە لەو کۆنگرەیە ، بۆ بەتاڵ کردنەوەی مادەی ٦٢ و ٦٣، ٦٤ ی سیڤەر ، بە جۆرێکێک دارێژرابوو ، ناوی کورد ومافە سەرەتاییەکانی، بەتاڵ کردوە .

له لۆزانی مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە ، تا ئەردۆغانی ئەتاتورک و ئەحمەد شەرع ، ئەوە ١٠٢ ساڵە کورد لە دەیان سیناریۆی جیا جیا دا ، له نیشتمانه‌که‌ی دا کۆمەڵ کوژ دەکرێ .

هێزه‌کانی سوپای دیموکرات (هه‌سه‌ده ) ،له شه‌ڕی به‌رگری و رووبه رووبونه‌وه‌ی (داعش و گروپەکانی سەر به رێکخراوی ئه‌لقاعیده )، لە رۆژئاوای کوردستان ، گەورترین سەرکەوتنیان ،به خوێنی 11هه‌زار له شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه تۆمار کرد .

له بری ریزو پیزانین ، بۆ ئەو هەموو قوربانی سەرکەتنانەی هێزه‌کانی سوپای دیموکرات ، رژێمی (ئۆردو‌غان و بهشارئەسەد ) و (ئەحمەد حسین شەرع )،ناسراو بە ئەبوو محەمەد جۆلانی )بە هەموو توانایانەوە دژایه‌تی کورده‌کانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن .

ئه‌مه‌ریکاو روسیا وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا ، وەک سیناریۆی سیاسسیی ونێودەوڵەتی لۆزان ، جارێکی تر ، پشتیان لە هێزه‌کانی سوپای دیموکرات کرد.

ترامپ لە ناسکترین بارودۆخ دا ، بڕیاری دا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سوریا بکشێنەوە ، ئەو بڕیارەی ترامپ ،لەو هەل ومەرجە ناسک و دژوارەدا ، جۆرە سیناریۆیەکی نهێنی بوو ، راستەو خۆ بوار یان رەخساند ،بۆ سوپا ی پیاده و هێزی ئاسمانی تورکیا ، به هه‌موو توانای مادی و مه‌عنه‌ویی و میدیاکانیانەوە ، هێرش بکه‌نه سه‌ر هێزه‌کانی سوریای دیموکرات له رۆژئاوای کوردستان.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان به نیازبوو،جینۆسایدی کورد ەکانی باکور بکات ونیشتمانەکەیان بسڕیتەوە ،ده‌ست به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌کان و سه‌رچاوه‌ی کانزایی رۆژئاوای کوردستان دا بگرێت .

بۆ ئه‌وه‌ی بە خوێنی کوردی رۆژئاوا‌و بە نەوتی کوردستان ژێر خانی ی تێک شکاوی تورکیا ببوژێنێتەوە .

مستەفا کەمال ئەتاتورک لە ١٩٢٣ەوە بە کوردەکانی باکوری کوردستان ی دەوت :

– تورکی شاخاوی .

ئەردوغان و ئەحمەد ئەلشەرع دوای ١٠٣ ساڵ بە سەر لۆزان دا ، کوردەکانی باکور ی کوردستان ، رۆژ ئاوا‌و باشوری کوردستان ، بە بەرچاوی هەموو میدیاکانی دنیا ، کۆمەڵ کوژی دەکەن .

بە سیناریۆی نهێنی ئەردوغان وئەحمەد شەڕع ، (٤٢) هەزار سەربازی فرقەی ((٦٠.٨٠.٧٢،٧٦)ی هێزەکانی سوپای سوریا ، بە تانک و مدرعە و تۆپی دورهاوێژ ، ژن و پیاو و منداڵی کوردی گەرەکی (ئەشرقیەو مەقسود) یان ،نوقمی بارووت و ئاسن وئاگرو دوکەڵ کرد ، بە بەرچاوی هەموو میدیاکانی جیهانەوە ، کۆمەڵکوژیی کورد یان کرد .

بێ دەنگی ئەمەریکاو زلهێزەکانی دنیا‌و بێ هەڵوێستی سەرکردە سیاسییەکانی کورد‌و حکومەتی هەرێم ، زانایانی ئاینی ، زیارەتی سەرکردەکانی کورد بۆ ئارامگای مستەفا کەمال ئەتاتورک وپیرۆزبایی لە سەرکەوتنەکانی ئەردۆغان .

ئەو هاوكێشە لاسەنگە ی زلهێزەکانی دنیا و ئەو ستراتیژە نێو دەوڵەتییە و ئەم دوو فاقیەی سەرکردەکانی کورد ،و زانایانی ئاینی ، سینارۆی لۆزانێکی ترە بۆ ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع ؟

سیناریۆی کۆمەڵگایی نیودەوڵەتی و ئەمەریکا ، رەوایی دەدەن بە ئەردوغان و ئەحمەد شەرع ، ژن و پیاو مداڵی کورد لە کۆبانی و عفرین و حەلەب و رۆژئاوای کوردستان جینۆساید بکرێ.

عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود

بابەتى تر

👤
Live: 142 Today: 1,269 📊 Click Here