جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ: قسه‌كانی ئه‌و كارمه‌نده‌ی لێدوانی بۆ وێستگه‌نیوز دا، شایه‌نی رێزلێنانه نه‌ك سزادان

–
جێگری سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و كارمه‌نده راگه‌یاند كه له‌سه‌ر قسه‌كانی بۆ ده‌رباره‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری و زۆری پاره‌كه‌ی، حكومه‌ت ده‌یداته دادگا، ده‌شڵێت: “قسه‌كانی شایانی رێزلێنانه نه‌ك سزادان”.
دوێنێ چوارشه‌ممه له‌كاتی رووماڵی پیشه‌ییانه‌ی ئه‌میر حه‌سه‌ن په‌یامنێری له شاری رانیه‌ی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین له‌سه‌ر پرسی كاره‌بای پرۆژه‌ی رووناكی و زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ هاوڵاتیان هاتووه‌ته‌وه و بووه‌ته بارگرانی بۆیان، كارمه‌ندێكی كاره‌بای رانیه كه سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی وه‌ره‌قه‌ی كاره‌با و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی بوو لێدوانی بۆ وێستگه دا.
ئه‌و كارمه‌نده‌ی كاره‌با باسی له‌وه كرد كه ئه‌و پاره زۆره‌ی هاتووه‌ته‌وه “دزییه”، وتیشی: “نوێنه‌ری پرۆژه‌ی رووناكی بێت حسابی ده‌كه‌ین ئه‌و پاره‌یه كردیه ئه‌وه‌نده چی ده‌ڵێت به قسه‌ی ده‌كه‌م، گه‌ر وانه‌بوو با قه‌ره‌بووی خه‌ڵك بكه‌نه‌وه، ئه‌و پاره‌یه دادوه‌ری تێدا نییه”.
ئه‌مڕۆ ئه‌و كارمه‌نده‌ی كاره‌با له ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بۆ رایگه‌یاند كه گرفتی ۆ دروست بووه و بانگكراوهته فه‌رمانگه‌كه‌ی و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و داوایلێكراوه یه‌ك بكات و داوای لێبووردن بكات.
وتیشی: “بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه دادگایی بكرێت، من گرێبه‌ستم و ناكه‌م و داوای لێبووردن ناكه‌م. توانای داراییشم خراپه و ناتوانم پارێزه‌ر بگرم و پێویستم به پارێزه‌ره”.















Post Comment