تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە

جار بینراوە: (1.0K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری مانگێکی نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێرکاری بڵاوکردەوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بێت، لەماوەی مانگی رابردوو لەرێكەوتی (1 بۆ 2025/8/31) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی، 361 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی رابردوو لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە، 12 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 121 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 52 نەشتەرگەری گەورە و 156 نەشتەرگەری مام ناوەند و 20 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات لەمانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 85 پشكنینی تیشك و 165 پشكنینی سۆنەر و 45 پشكنینی سیتی سكان لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 148 چارەسەری سروشتی كراوە و 20 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردووە و 11,552 پشكنینی ی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

بابەتى تر

👤
Live: 189 Today: 882 📊 Click Here