بەهۆی بارانبارینەوە چەند گەڕەكێك لە شاری سلێمانی كارەبایان نییە

بەهۆی بارانبارینەوە چەند گەڕەكێك لە شاری سلێمانی كارەبایان نییە

جار بینراوە: (1.0K)

_

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، بەهۆی بارانبارین ژمارەیەک فیدەری کارەبا شۆرتیان كردووە.

ئەندازیار غالب محمد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، “بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک فیدەری کارەبا لە ناو شار و دەرەوەی شار دەرناچێت و ژمارەیەک گەرەک و شوێن کارەبایان نییە”.

وتیشی، “لەئێستادا تیمی هۆبەکانی دابەشکردنی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن”.

بابەتى تر

👤
Live: 102 Today: 1,420 📊 Click Here