بەرگری شارستانی سلێمانی: لە ماڵەکانتان بمێننەوە و شەقامەکان چۆڵ بکەن

بەرگری شارستانی سلێمانی: لە ماڵەکانتان بمێننەوە و شەقامەکان چۆڵ بکەن

جار بینراوە: (1.5K)

بەرگری شارستانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات بۆ پاراستنی گیانیان لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە و كەشوهەوا ناسەقامگیرە.

بەرگری شارستانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا داوای لە هاوڵاتیان كردووە ، لەپێناو پاراستنی گیان و سەلامەتی خۆتان و خێزانەکانتان، تکایە لەم کەشوهەوا ناسەقامگیرەدا خۆتان بەدوور بگرن لە هاتووچۆکردن و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەئێستادا سەرجەم تیمەکانی بەرگری شارستانی و لایەنە دارەکان لە ئەرکدان بۆ خزمەتی ئێوە، تکــایە هاوکارمانبن، باشترین هاوکاریی ئێوەش بۆ ئێمە لەم دۆخەدا، تەنها ئەوەیە لە ماڵەکانتان بمێننەوە و شەقامەکان چۆڵ بکەن.

دووپاتیكردەوە، “بە مانەوەتان لە ماڵەوە، هەم خۆتان دەپارێزن و هەم رێگە خۆش دەکەن بۆ ئەوەی تیمەکانمان بە خێرایی بگەن بەو شوێنانەی پێویستیان بە هاوکارییە”.

بابەتى تر

👤
Live: 71 Today: 2,319 📊 Click Here