بۆ یەکەمجارە یەکێتی لە هەولێر کورسییەکانی پەرلەمانی عێراقی لە دوو کورسییەوە کرد بە سێ

بۆ یەکەمجارە یەکێتی لە هەولێر کورسییەکانی پەرلەمانی عێراقی لە دوو کورسییەوە کرد بە سێ

جار بینراوە: (1.2K)

-

بۆ یەکەمجار لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر کورسییەکانی لە دوو کورسییەوە کرد بە سێ کورسی.

بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، یەکێتی لە هەولێر 97.411 دەنگی بەدەستهێناوە و ژمارەی کورسییەکانی سێ کورسییە و کاندیدە دەرچووەکانیشی هەرێم کەمال ئاغا، ئەمیر زەید و چنار حاجی-یە.

هەروەها سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “کورسی سێیەمی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بووەتە کەسەرێکی گەورە لەسەر دڵی پارتی”.

ئهنجامی کۆتایی ههڵبژاردن له ههولێر:

پارتی: 396.724 دەنگ
یهكێتی: 97.411 دەنگ
ههڵوێست: 63.298 دەنگ
نهوهی نوێ: 38.921 دەنگ
یهكگرتوو: 28.650 دەنگ
كۆمهڵی دادگهری: 13.772 دەنگ
بهرهی گهل: 5.564 دەنگ

ژمارەی کورسی لایەنەکان لە هەولێر:

پارتی 9 کورسی
یەکێتی 3 کورسی
هەڵوێست 2 کورسی
نەوەی نوێ 1 کورسی

بابەتى تر

👤
Live: 123 Today: 355 📊 Click Here