بۆچی ئه‌م هه‌موو رق و كینه‌یه‌ دژ به‌ كورد؟

بۆچی ئه‌م هه‌موو رق و كینه‌یه‌ دژ به‌ كورد؟

جار بینراوە: (1.4K)

بێگومان ئهم رق و كینهیهی دژ به كورد ههیه له توركیا و وڵاتانی دیكهی رۆژههڵاتی ناوهڕاست یهك هۆكاری نیه. ئهم رق و كینهیه به تێپهڕبوونی كات كهڵهكهی سهر یهكتر بووه و بۆته مێژوویهكی چهسپاو، له نهوهیهكهوه بۆ نهوهیهكی دیكه دهگواسترێتهوه، ترس و نكۆڵیهكی بهردهوامه.

به تایبهتی له سهردهمی بهناو مۆدرێنهدا، دهوڵهته نهتهوهییهكان له توركیا و بهشێكی زۆر وڵاتانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست دامهزران، كه زۆربهیان دهوڵهتی سروشتی نین، لهسهر بنهمای “یهك ناسنامه، یهك نهتهوه و یهك رهنگی” دامهزراون.

بهداخهوه لهناو قاڵبی تهسكی ئهم دهوڵهتانه جێگای كورد نهكرایهوه، چونكه كورد زمانێكی جیاواز، مێژوویهكی جیاواز و كلتوورێكی جیاوازی ههیه كه له جوگرافیایهكی بهرفراوان بڵاوبۆتهوه.

بڵاوبوونهوهی كورد له جوگرافیایهكی بهرفراوان له چاوی ئهم دهوڵهتانه كراوهته “ههڕهشهی دابهشبوون”. بهڵام مهسهلهكه تهنیا به ههڕهشه سنوووردار نهكرا، بهڵكو هـﻪڕهشه گۆڕدرا بۆ “ترس”، لهگهڵ گهشهكردنی ترس، ئهم دهوڵهتانه پهنایان بۆ “نكۆڵیكردن” له كورد برد، كاتێك نكۆڵیكردنیش ئهنجامی نهبوو، ئهمجاره له رێگهی سیستهمی دهوڵهتی به تایبهتی توركی ههوڵی كۆنتڕۆڵكردنی كورد درا و بووه كۆڵهكهی سهرهكی سیاسهتی دهوڵـﻪت لهناوخۆ و دهرهوهدا. دواتر وڵاتانی دیكه (ئێران، عێراق و سوریا) به گوێرهی تێگهیشتن و دۆخی خۆیان دهستیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كورد برد له رێگای هوه.

كاتێك سنوورهكانی ئهمڕۆی رۆژههڵاتی ناوهڕاست كێشرا، جهستهی كورد پارچه كرا و دابهشكرا بهسهر چوار وڵاتدا. له هیچ كام لهم وڵاتانه كورد وهكو (توخمی سهرهكی) سهیر نهكرا، بهڵكو له ههموو شوێنێك وهكو “ئهگهری مهترسی” بهناوكرا. ههرچهنده ئهمه بژاردهی كورد نهبوو، لێ كورد ههمیشه باجهكهی داوه و دهدات.

مهسهلهكه بۆ ئهم وڵاتانهی كوردیان بهسهر دابهشكراوه تهنیا ههبوونی كورد نیه، بهڵكو مهسهلهكه پهیوهسته به تێگهیشتن، دونیابینی و بانگهشهی كورد. كهواته:

” ئهوهی سهركوت دهكرێت تهنیا ئهتنیكێكی جیاواز له ئهتنیكی سهردهست نیه، بهڵكو ئیرادهیهكه كه تێگهیشتنێكی جیاوازی بۆ دونیا و دهوروبهر ههیه”.

ئهوهی برهوی به سیاسهتی ئهم وڵاتانه داوه دژ به كورد خودی وڵاتانی زلهێزی رۆژههڵاتی و رۆژئاوایی بووه، لهگهڵ ئهمهشدا ئهم زلهێزانه تهنیا دهتوانن گهرهنتی نهگهیشتنی كورد بۆ دهسهڵاتی له ناو وڵاتانی سهردهست بكهن، كه لهمهشدا درێخیان نهكردووه. بۆیه وڵاتانی زلهێز له ههموو كهس باشتر ههست بهو ترس، رق و كینه قوڵه دژ به كورد دهكهن.

هۆكارێكی دیكهی بهردهوامی ئهم رق و كینه رێكخراوه دژ به كورد، رهنتخۆری ئابووری، گهندهڵی و ناشهفافی بووه. كاتێك ئابووری ئهم وڵاتانی بهرهو داڕووخان دهچێت، كاتێك گهندهڵی ئاشكرا دهبێت، كاتێك دهسهڵات له بهڕێوهبردنی وڵات شكست دههێنێت و ناشهفافی دهبێته هاوار، ههبوونی “دوژمنی ناوخۆ” زۆر گرنگه تا تاوانبار بكرێت و ئهوانهی سهرهوهی پێ داپۆشرێت.

كهواته ههبوونی دوژمنێكی ناوخۆ بهردهوام بۆ ئهم دهوڵهتانه به سووده!

له رێگهی ئایدۆیۆلۆژیای فهرمی دهوڵهت، له رێگای زمانی راگهیاندن، سیستهمی پهروهرده و سیاسهتی ئهمنیهوه، دوژمنی ناوخۆ به شێوهیهكی سیستهماتیكانه دهستنیشانكراوه، به شهیتانكراوه و ئهندامانی نهتهوهی سهردهست باوهڕیان پێهێناوه.

جگه لهوه رق و كینهی دژ به كورد دڵنهواییهكی درۆینه به ئهندامانی نهتهوهی سهردهست دهبهخشێت تاوهكو لهگهڵ خۆیاندا بڵێن:” رهنگه ههموو شت خراپ بێت لهم وڵاتانه، رهنگه دزی و گهندهڵی ههبێت، رهنگه زوڵم و زۆری ههبێت، بهڵام بهسه كه دهوڵهت دژ به كورد وهستاوه، چونكه ئهوان شهیتانن. ههر چۆنێك بێت رووسپیمه لهبهر ئهوهی كورد نیمه و ههڵگری ناسنامهی نهتهوهیی سهردهستم”.

هۆكارێكی دیكه كه وایكردووه كورد پێی چهواشه بكرێت و رق و كینهی دژ به كورد زیاتر پهره بسێنێت، رۆحی بهرخودانی كورد كه ههندێك جار له رێگهی چهك، ههندێك جاری دیكهش له رێگهی زمان یان كلتوور پێی ناسراوهتهوه.

لهبهر ئهوهی لۆژیكی دهوڵهتی سهردهست لهسهر بنهمای ملكهچ پێكردن بونیادنراوه، جێگهی كورد لهم وڵاته نابێتهوه كه حهز له ملكچبوون ناكات.

بۆیه ناسنامهی كورد نهوهكو تهنیا مۆركی (ناسنامهیهكی جیاواز) پێوه لكێندراوه، بهڵكو تۆمهتی (ئهو ناسنامهیهی مهترسیه لهسهر یهكپارچهیی دهوڵهت) خراوهته پاڵ. چونكه له فۆڕمی ئهم دهوڵهتانهدا جیاوازبوون تاوانه و دهبێت سزای قوڕسی بهسهر بسهپـێندرێت.

دواتر لهم وڵاتانهی كوردیان بهسهردا دابهشكراوه، تۆمهتی ئاین و مهزههبیش خرایه سهر تۆمهتی كوردبوون، پڕۆسهی به شهیتانكردنی كورد تۆختر كرایهوه. لهم وڵاتانهی دهسهڵات له دهستی “سوننه” دایه، كورده عهلهویهكان، فهیلیهكان، ئێزیدیهكان، توندتر چهوسانهوه. له وڵاتانی دهسهڵات “شیعهش” به ههمان شێوه كورده سوننهكان دووجار كرانه قوربانی.

ئایین و مهزههب كرایه ئامراز و پاساو به ههڵكشانی رق و چهوسانهوه دژ به كورد. ئایین بووه ئامرازی گهورهكردنی ترس و رهوایهتیدان به دوژمنایهتی كورد. ئهوهی ئهمڕۆ له رۆژئاوای كوردستانیش روودهدات رێك رهنگدانهوهی ئهمه و ههموو ئهوانهی سهرهوهیه…

بابەتى تر

👤
Live: 189 Today: 1,046 📊 Click Here