به‌ڕێوەبه‌ری كه‌ناڵی زووم: هێشتا هه‌ندێك له‌ كه‌ره‌سته‌كانی‌ ئۆفیسه‌كه‌مان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه‌

به‌ڕێوەبه‌ری كه‌ناڵی زووم: هێشتا هه‌ندێك له‌ كه‌ره‌سته‌كانی‌ ئۆفیسه‌كه‌مان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه‌

جار بینراوە: (1.2K)


بهڕێوەبهری كهناڵی ئاسمانی زووم ئاشكرایكرد كه یهك ئۆفیسی كهناڵهكهیان وهرگرتووهتهوه، بهڵام زیانی 220 ههزار دۆلاری لێدراوه و هێشتا ههندێك له كهرهستهكانی ئۆفیسهكهشیان وهرنهگرتووهتهوه.

هێمن مهحمود، بهڕێوەبهری كهناڵی ئاسمانی زووم كه له دوای هێرشهكهی سهر لالهزار و دهستگیركرنی لاهور شێخ جهنگی سهرۆكی بهرهی گهل، لهلایهن هێزێكی ئهمنی یهكێتییهوه دهستی بهسهردا گیرا و پهخشی راگیرا، رایگهیاند كه “وهكو كهناڵی زووم 2 ئۆفیسمان ههیه، ئۆفیسی سهرهكیمان له بینای نالی كافێ-یه، ئۆفیسێكی دیكهمان له دهروازه سیتی-یه، تاوهكو ئێستا تهنها ئۆفیسی دهروازهمان وهرگرتوهتهوه”.

هێمن مهحمود بۆ پهنجهره دهڵێت: “لهو ئۆفیسهی وهرمانگرتووهتهوه، به بڕی 220 ههزار دۆلار زیانمان بهركهوتووه”.

وتیشی: “لهو ئۆفیسهی كه وهرمانگرتوهتهوه، ههندێك له كهرهستهكان شكاون و ههندێكیشمان وهرنهگرتوهتهوه”.

باسی لهوهشكرد كه “داوای كهرهستهكانمان كردووه، وهڵامهكهیان بهشێوهیهك نییه كه ناماندهنهوه، بهڵام ئهوهش نییه كه بماندهنهوه”.

له رۆژی 22ی ئاب و دوای شهڕهكهی لالهزار، لهلایهن هێزێكی ئهمنییهوه دهست بهسهر ئۆفیسی كهناڵی زووم لهشاری سلێمانی گیرا و بهشێكی زۆری كهلوپهله رۆژنامهوانییهكانی باركران.

دوای 16 رۆژ له دهستبهسهرداگرتن و داخستنی ئۆفیسهكهی لهلایهن هێزه ئهمنییهكانی شاری سلێمانییهوه، بهرپرسانی كهناڵی زووم، كهلوپهلهكانیان وهرگرتهوه.

لهو دیمهنانهشی تایبهت دهست كهوتوون، دهركهوتووه كه بهشێك له كهلوپهلهكانی ئۆفیسهكه تێكدراون و شكاون و تا ئێستاش بهشێك لهو كهلوپهله رۆژنامهوانییانهی لهلایهن هێزه ئهمنییهكانهوه براون، نهگهڕێندراونهتهوه.

بابەتى تر

👤
Live: 118 Today: 1,292 📊 Click Here