به‌سێ‌ هۆزات: په‌كه‌كه‌ تێكۆشانی چه‌كداری وازلێهێناوه‌ و سیاسه‌تی دیموكراتی كردووه‌ته‌ بنه‌ما

به‌سێ‌ هۆزات: په‌كه‌كه‌ تێكۆشانی چه‌كداری وازلێهێناوه‌ و سیاسه‌تی دیموكراتی كردووه‌ته‌ بنه‌ما

جار بینراوە: (827)

– 
بهسێ هۆزات هاوسهرۆكی كۆنسهی بهڕێوهبهریی كهجهكه رایگهیاند كه پهكهكه تێكۆشانی چهكداری وازلێهێناوه و سیاسهتی دیموكراتی كردووهته بنهما، دهشڵێت: “گەریلا پێویستی بە یاسای لێبوردنی گشتی نییە”.

بهسێ هۆزات له بهرنامهی تایبهتی مهدیا خهبهر تیڤیدا، به بۆنهی 47ـههمین ساڵیادی دامهزراندنی پهكهكه و قۆناغی گشتیی پرۆسهی ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی، رایگهیاند كه تێكۆشانی 52 ساڵهی پهكهكه بۆ گهلی كورد، ژنان و ههموو مرۆڤایهتی، زیهنییهتی ئازادی، ڕێكخستنبوون و بهها دیموكراتیهكانی هێنایه كایهوه.

ئاماژهشی بهوهدا كه “پهكهكه كهوتووهته قۆناغێكی نوێی گۆڕان و گۆڕانكاری و لهسهر پارادایمی نهتهوهیی دیموكراتی دهستی به دامهزراندنێكی نوێ كردووه و ستراتیژی تێكۆشانی چهكداری وازلێهێناوه و ستراتیژی سیاسهتی دیموكراتیی كردووهته بنهما”.

سهبارهت به ههڵوێستی توركیا بهرامبهر پرۆسهكه بهسێ هۆزات دهڵێت: “ئهگهر توركیا پرسی كورد به شێوهیهكی دیموكراتی چارهسهر نهكات، ڕووبهڕووی مهترسیی گهوره دهبێتهوه”.
 رهخنهشی له جهههپه گرت كه ئهندامی خۆی لهگهڵ شاندهكهدا نهنارده ئیمراڵی و تیشكی خسته سهر گرنگیی قبووڵكردنی ڕێبهر ئاپۆ، وهكو دانوستانكاری سهرهكیی گهلی كورد.

باسی لهوهشكرد كه “ئهگهر یاساكانی ئازادی و یاساكانی دیموكراتی دهربكرێن، كادرانی پهكهكه دهتوانن له توركیا بهشداری له سیاسهتی دیموكراتیكدا بكهن و بهشدار بن له كاركردن بۆ دامهزراندنی كۆمهڵگهی دیموكراتیك”.
بهسێ هۆزات راشیگهیاند كه “گەریلا پێویستی بە یاسای لێبوردنی گشتی نییە و پێویستە توركیا بیر لە یاسایەك بۆ ئازادیی بكاتەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 169 Today: 1,517 📊 Click Here