بافڵ تاڵەبانی: ژیان، گوزەران و ئارامی هاوڵاتیان لە پێشینەی کارەکانی یەكێتی دەبێت

بافڵ تاڵەبانی: ژیان، گوزەران و ئارامی هاوڵاتیان لە پێشینەی کارەکانی یەكێتی دەبێت

جار بینراوە: (1.1K)

_

ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرپەشتی بافڵ تاڵەبانی، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەچوو؛ و تێیدا پرسی “هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تاوتوێی  کرا.”

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ژیان و گوزەران و ئارامی بۆ هاووڵاتییان، کاری لە پێشینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، پرسە هەنووکەییەکان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پرسە یەکانی كۆبوونەوەكە بوون؛ و باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرا و یەکێتیی نیشتمانیی ش، ئامادەکاریی تەواوی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردووە.

“لە كۆتایی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەكتەبی سیاسی جەختیان كردەوە، لەسەر ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رژدە لەسەر بە سەنتەرگرتنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ژیان و گوزەران و ئارامی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەبێت، بە ئاراستەی حوكمڕانییەكی رەشید، لە هەرێمی كوردستان و عیراقدا.” ئەمە لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە.

بابەتى تر

👤
Live: 82 Today: 2,361 📊 Click Here