بافڵ تاڵه‌بانی و حه‌لبوسی كۆبوونه‌وه

–
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی حیزبی ته‌قه‌دوم پابه‌ندبوونی خۆیان به واده‌ی ده‌ستووری بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دووپاتكرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی حیزبی ته‌قه‌دوم كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و سه‌رۆكی حیزبی ته‌قه‌دوم له‌باره‌ی دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچه‌كه بۆچوونیان ئاڵوگۆڕكرد.
هه‌ردوولاش پابه‌ندبوونی خۆیان به واده‌ی ده‌ستووری بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و په‌له‌كردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار دووپاتكرده‌وه.

















Post Comment