بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ 5 كیلۆ كریستاڵه‌وه‌ ده‌ستگیركرا

بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ 5 كیلۆ كریستاڵه‌وه‌ ده‌ستگیركرا

جار بینراوە: (1.2K)


بهڕێوهبهرایهتی گشتی نههێشتنی مادده هۆشبهرهكانی دهزگای ئاسایشی ههرێم رایگهیاند كه بهههماههنگی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ڕاپهڕین، لهچالاكییهكدا لهسنووری ئیدارهی ڕاپهڕین بازرگانێكی ماددهی هۆشبهریان دهستگیركرد.

بهڕێوهبهرایهتی گشتی نههێشتنی مادده هۆشبهرهكانی دهزگای ئاسایشی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “لهئهنجامی كۆكردنهوهی زانیاری پێشوهخت و چاودێری ورد و بهدواداچوونی بهڕێوهبهرایهتی گشتی نههێشتنی مادده هۆشبهرهكان، بهبڕیاری دادوهری لێكۆڵینهوهی ئاسایش لهڕۆژی 2025/10/4 لهسنووی ئیدارهی راپهڕین توانیان بازرگانێكی ماددهی هۆشبهر دهستگیربكهن و دهست بهسهر بڕی (5)كیلۆگرام ماددهی هۆشبهر لهجۆری كریستاڵ (ئهمفیتامین)بگرن، كهماددهكان بهمهبهستی ساغكردنهوه هێنرابوونه ههرێمی كوردستان”.

راشیگهیاند كه “لهئێستادا تۆمهتبار بهبڕیاری دادوهر بهماددهی 25 لهیاسای بهرهنگاربوونهوهی مادده هۆشبهرهكان و كارتێكاره ئهقڵییهكان ڕاگیراوه و لێكۆڵینهوه لهدۆسیهكهی بهردهوامه”.

بابەتى تر

👤
Live: 94 Today: 259 📊 Click Here