باره‌گای‌ بارزانی‌ ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی مه‌سعود بارزانی و ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رعی‌ راگه‌یاند

باره‌گای‌ بارزانی‌ ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی مه‌سعود بارزانی و ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رعی‌ راگه‌یاند

جار بینراوە: (1.3K)

– 
بارهگای بارزانی له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا:

*رۆژی ههینی 9ی كانوونی دووهمی 2026 ئهحمهد ئهلشهرع سهرۆكی سوریا لهڕێی تهلهفۆنهوه پهیوهندی به مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتییهوه كرد.

*لهو پهیوهندییه تهلهفۆنییهدا دوایین پێشهاته سیاسیهكانی سوریا و گۆڕانكارییهكانی ناوچهكه خرایه بهر باس.

*ههردوولا جهختیان له بایهخی سهقامگیری و ههماههنگیی هاوبهش كردهوه.

*ئهحمهد شهرع ئهوهی دووپات كردهوه كه كورد پێكهاتهیهكی ڕهسهن و سهرهكیی گهلی سوریایه و جهختی له پابهندبوونی تهواوی دهوڵهتی سووریا بۆ گهرهنتیكردنی ههموو مافه نیشتیمانی و سیاسی و مهدهنیهكانی كورد لهگهڵ پێكهاتهكانی تری سوریا به شێوهیهكی یهكسان و بێ جیاوازی كردهوه.

*مهسعود بارزانی پێزانینی بۆ ئهو تێروانینهی ئهحمهد شهرع ههبوو و پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سووریهكان بۆ بنیاتنانی دهوڵهتێك ڕاگهیاند كه ههموو لایهن و پێكهاتهكان بگرێتهخۆ و تێیدا هاوبهش بن.

*جهختیشی له پێویستی بهردهوامیی ڕاوێژ و  ههماههنگی كردهوه ئهویش لهپێناو ڕهچاوكردنی بهرژهوهندیی ههموو لایهك و پاراستنی ئاشتهوایی كۆمهڵایهتی.

بابەتى تر

👤
Live: 92 Today: 1,269 📊 Click Here