باره‌گای بارزانی: به‌ توندی ئیدانه‌ی شێواندنی‌ گۆڕستانی كریستیانه‌كانی‌ كۆیه‌ ده‌كه‌ین

باره‌گای بارزانی: به‌ توندی ئیدانه‌ی شێواندنی‌ گۆڕستانی كریستیانه‌كانی‌ كۆیه‌ ده‌كه‌ین

جار بینراوە: (882)


بارهگای بارزانی رایگهیاند كه به توندی ئیدانهی شێواندنی گۆڕستانی كریستیانهكانی كۆیه دهكهن، داواكاریشه ئهنجامدهرانی بهزووترین كات به سزا بگهیهنرێن.

ئهمڕۆ پێنجشهممه بارهگای بارزانی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه، “زۆر به توندی ئیدانهی كردهوهی ناڕهوای تێكدان و شێواندنی قهبر و كێلی گۆڕستانی كریستیانهكان دهكهین كه له 3ی كانوونی یهكهمی 2025 له شاری كۆیه ڕووی داوه”.

بارهگای بارزانی دهڵێت: “ئهمه كردهوهیهكی ناڕهوایه و دووره له دابونهریت و كولتووری پێكهوهژیان و برایهتی و تهبایی گهلهكهمان و ههروهها نامۆیه به كۆمهڵگهی كوردستانی”.

داواكاریشه “لایهنه پهیوهندیدارهكان به زووترین كات ئهنجامدهرانی ئهم كاره قێزهوهنه  بدۆزنهوه و به سزای یاسایی خۆیان بگهیێنن”.

بارهگای بارزانی راشیگهیاندووه كه “پێویسته ڕێگه لهمجۆره كردهوانه و ههر كردهوهیهك بگیرێت  كه فهرههنگی پێكهوهژیان و ئاشتهوایی و تهبایی گهلی كوردستان دهكاته ئامانج”.

Previous post

نووسینگه‌ی جه‌وهه‌ر محێدین ئاغا: چه‌واشه‌كاریه‌كانی ده‌زگای پاراستنی پارتی ناتوانێت رووی ره‌شی خیانه‌ته‌كانیان سپی بكاته‌وه‌

Next post

مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی: كه‌یسی‌ نێچیروان هه‌ركی‌ حزبییه‌، له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حزبی ده‌ستڕۆیشتووی هه‌ولێر ده‌یبینین

بابەتى تر

👤
Live: 43 Today: 1,656 📊 Click Here