بارزانی لە پاریس: پێشمەرگە هەمیشە پارێزەری مافی مرۆڤ و ئازادییە

بارزانی لە پاریس: پێشمەرگە هەمیشە پارێزەری مافی مرۆڤ و ئازادییە

جار بینراوە: (4.4K)

_

مەسعود بارزانی لە رێورەسمی کردنەوەی شەقامی پێشمەرگە لە پاریس لە پارکی ئۆندرێ سیتروێن ێکی پێشکەشکرد و تێیدا وتی: “ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە.”

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ی کردنەوەی شەقامەکەدا رایگەیاند، “جەخت دەکەمەوە کوردستان هەمیشە شوێنی پێکەوەژیانە و پێشمەرگە هەمیشە پارێزەری مافی مرۆڤ و ئازادییە”.
 
لە میانی پێشکەشکردنی ەکەیدا بارزانی رایگەیاند، “سەرۆک میتران یەکەم سەرۆک بووە کە سیاسییەکی کورد، من، ببینێت لە ساڵی 1992. هەروەها یەکەم کەسێکی ئەوروپی کە دیتم فرمێسک بۆ گەلی کورد بڕێژێت، مادام میتران بوو”.
 
مادام میتران هاوسەری فرانسوا میتران، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا بوو (1981 – 1995).
  
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لە پاراستنی کوردستان و عێراق، بەشێکی فەرمییە لە دامەزراوەی عێراق و ئەرکی پیرۆزی خۆی جێبەجێ دەکات. 

بارزانی ئاشکراشی کرد، پێشمەرگە بە تەنها 12 هەزار شەهید و برینداری هەبوو لە شەڕی داعشدا، ئەمەش شانازییەکە بۆ گەلی کورد.

لای خۆشیەوە ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس لە ێکدا وتی: لە شەڕی داعشدا، پێشمەرگە پارێزگاری لە هەموو جیهان کرد.

وتیشی، بە کردنەوەی ئەم شەقامە، ویستمان بیرەوەری پێشمەرگە لە دڵی پاریس هەڵبگرین، دەمانەوێت کوردستانێکی بچووک لە پاریس دروست بکەین.

بابەتى تر

👤
Live: 147 Today: 565 📊 Click Here