بارزانی بە گەڕانەوەی لە فەڕەنسا دەستپێشخەرییەک رادەگەیەنێت

بارزانی بە گەڕانەوەی لە فەڕەنسا دەستپێشخەرییەک رادەگەیەنێت

جار بینراوە: (5.7K)

_

سەرۆکی ناوەندی ئەورووپی بۆ توێژینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، .

عادل باخەوان، سەرۆکی ناوەندی ئەورووپی بۆ توێژینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە میانی بەڕێوەچوونی مەراسیمی کردنەوەی شەقامی پێشمەرگە لە پاریس رایگەیاند: زیاتر لە کاتژمێرێک لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەتەوە و “بارزانی لە دۆخی هەرێمی کوردستان رازی نییە”.

عادل باخەوان ئاماژەی بەوەشدا، “هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵێک قەیرانی زۆردا تێپەڕیوە. سەرۆک بارزانی تەواو هۆشیارە بەو قەیرانە. ئەو پێی وایە لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی ئەخلاقی و مێژووییدایە، بۆیە سەرۆک بارزانی بە دەستپێشخەرییەکەوە دەگەڕێتەوە.”

ئاشکراشی کرد، “دەستپێشخەرییەکەش ئەوەیە ‘ماڵی لێکترازاوی کورد’ یەکبخاتەوە، پێش هەموو شتێکیش دەبێت پارتی دیموکراتی کوردستان، دواتر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و دواتریش لایەنە سیاسییەکانی دیکە هاوکاری سەرۆک بن بۆ سەرکەوتنی ئەم دەستپێشخەرییە.

ئەمڕۆ هەینی، مەسعود بارزانی و شاندێکی یاوەری، لەوانە عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پاریس ئامادەبوون و بەشداربوون لە کردنەوەی ‘شەقامی پێشمەرگە’.

پڕۆژەکە لەلایەن شارەوانیی پاریسەوە ناونراوە “رێڕەوی پێشمەرگە” وەکو وەفایەک بۆ رۆڵی ئەو هێزە کوردییە لە تێکشکاندنی تیرۆر لەسەر ئاستی جیهان؛ و لە ناو پارکی ئەندرێ سیترۆن دایە.

بابەتى تر

👤
Live: 60 Today: 340 📊 Click Here