احن البدو وین العدو

احن البدو وین العدو

جار بینراوە: (1.4K)

دروشمی سەرەوە یەکێک بووە لەو دروشمانەی عەرەبە زوڕات، لەساڵی ۱۹٦۳ بۆ پەلاماری سەر کوردی باشور بەکاریان هێناوە، دروشمی لەوە ناشرینتریش بەکار هاتوە، ئێستا خاوەن ئەودروشمانە لەزبڵدانی دۆزەخدان و کوردیش هەر هەیەو بەردەوامە، هەندێک دیمەنی دوێنێی بارۆس دەتوت دووبارە بونەوەی مێژوە، لێ کورد هەر دەمێنێت.

خۆشباوەڕ بووم بەوەی فەڕەنسا پشتگیری بێ مەرجی کورد دەکەن، زۆر بڕوام بەئەمەریکا نەبوو، بەڵام لەهیچیانەوە، هیچ دیار نیە، کورد جارێکی تر بەتەنێیە، بەڵام کوردە ئیتر، ناتوانم شانازی بەڕۆژئاواو هەسەدەو ئەو هەموو شەهیدوقوربانیەوە نەکەم، کورد نەکەوتوە، شەرمە تانە لەشۆڕشی ڕۆژئاوا بدرێ ، غەزە کرایە قەبرسان کەچی هەموو عەرەب شانازی بەشەڕەکەیەوە دەکەن، بایەکجار ئێمەش وابین.

کورد بەیەکەوە نین، میدیایی کوردی زۆر جار ژەهر دەڕێژێت، کورد بوون نەبوەتە بابەتی پێکەوە بوونمان، چەند شەرمە مرۆڤ پیرۆزبای لەبکوژو جەلادی گەلەکەی بکات، شەرع و ئەردۆغان دەبێت نەفرەتیان لێبکرێت، نەک شانازیان پێوە بکرێت.

پێکەوە ژیانی گەلان پرسێکی ئاکاریە، ئەمڕۆش نەبێت هەر دێتە دی، بۆ چارەسەریی ڕێگەی تر نیە، دراوسێی یەکتریش بین، دەبێت دراوسێی باشی یەک بین نەک خراپ، من هەندێک جار شەوێکم بەسەت ساڵ لێدەڕوات، بەڵام ، هەرگیز بێهیوا نیم و نابم.

وەک ڕۆژی ڕوون باوەڕم بەسەرکەوتنی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستانە، دڵنیام ئەو خەونە دەبێت بەڕاستی، بەڵام قوربانی و ماندوو بوونی زیاتری دەوێت، عەرەب هۆسەی خۆیان دەکەن و ئێمەش خەباتی خۆمان، ڕۆژگاریش لەنێوانماندایە.

ناشرین ترین دزێوی سەردەمی ئەنفال ڕۆڵی جاش و موستەشارە هیچ و پوچەکانی بەعس بوو، دەستی خۆیی لەماڵوێرانی کوردا بێ کەرامەتی و بێ مۆراڵی و جاشێتیە، هیوام وایە هیچ کوردێک ڕۆڵی لەڕوداوەکانی سوریادا نەبووبێت، ڕۆڵی مەرگەوەڕانە.

بابەتى تر

👤
Live: 148 Today: 1,863 📊 Click Here