ئەپیکور: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان سوودی بۆ هەموو عێراقییەکان دەبێت

ئەپیکور: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان سوودی بۆ هەموو عێراقییەکان دەبێت

جار بینراوە: (956)

-

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” رایدەگەیەنێت، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان سوودی بۆ هەموو عێراقییەکان دەبێت.

ئەمشەو پێنچشەممە 25ی ئەیلولی 2025، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی رێککەوتنی سێقۆڵی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان رایگەیاند، “دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، سوودی بۆ هەموو عێراقییەکان دەبێت”.

ئاماژە بەوەکراوە، “کۆمپانیای APIKUR پێشوازیی لە رێککەوتنە سێ قۆڵییەکە دەکات کە لە رێگەی ITPەوە هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکەنەوە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “ستایشی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین، بۆ پابەندبوونیان بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی ITP”.

کۆمەڵەکە دەڵێت، “دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت سوودی بۆ هەموو عێراقییەکان دەبێت و بازاڕەکانی وزەی بەهێز دەکات”.

دەشڵێت، “پێشبینی دەکەین لە ماوەی چەند رۆژێکدا هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 19 Today: 61 📊 Click Here