ئەو گەنجە خۆبەخشەی لە ئاگرەکەی سنووری پێنجوێن برینداربوو، گیانی لەدەستدا

_
یەکێک لەو گەنجە خۆبەخشانەی لە کەوتنەوەی ئاگرێک لە سنووری گوندەکانی پێنجوێن برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئالان یوسف، ئەو گەنجە خۆبەخشەی لە ئاگرەکەی سنووری ژمارەیەک لە گوندەکانی پێنجوێن برینداربوو، دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە 20 رۆژ لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئالان عەلی، لەدایکبووی ساڵی 2000 بوو؛ ژینگەپارێز بوو، دوای ئەوە مانگی رابردوو ئاگرێک لە سنووری گوندەکانی هەڵاڵاوا و مەسۆ لە پێنجوێن کەوتەوە، وەک خۆبەخش بەشداریی لە کوژاندنەوەیدا کرد و لەگەڵ گەنجێکی دیکەی خۆبەخشدا بریندار بوون.















Post Comment