ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆدەبێتەوە

_
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەكات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، لە بڕگەی یەكەمدا ڕێڕەوی گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەبەر ڕۆشنایی كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی نێوان شاندنی دانوستانكار و لیژنە هاوبەشەكانی هەردوولا ی دۆسیەی داهاتە نانەوتییەكان و دۆسیەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران و لە یەكتر گەیشتن و كۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەكان دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمدا پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پێداویستییەكانی جێبەجێكردنی سیستەمی نوێی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.















Post Comment