×

ئەم ستەمکارانەش ( خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی) یان پێ بەخشراوە

ئەم ستەمکارانەش ( خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی) یان پێ بەخشراوە

جار بینراوە: (1.3K)

پ. د. سەعید عەلی محەمەد

ئەم ستەمکارانەش ( خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی) یان پێ بەخشراوە

پ. د. سەعید عەلی محەمەد

( ئەلفەڕد نۆبڵ / AIfred nobel ) ئەندازیارو داهێنەری سویدی ساڵی ١٨٣٣ ز لەدایک بووە ، ساڵی ١٨٦٧ ز ماددەی دینامیتی داهێناوە کە — ماددەیەکی کیمیایی تەقاندنەوەی بەهێزەو لەبوارەکانی بیناسازیی و ڕووخاندن و پشکنین لە کانزا خەڵوزیەکاندا بەکاردەهێنرێت — دواتر هەموو سەروەت و سامانەکەی بۆ (خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ ) تەرخان کرد ، کە خەڵاتەکەش هەر بەناوی خۆیەوە ناونرا .. شاعیری هۆڵەندی ( بەرنادشۆ ) دەڵێت : من لە ئەلفەرد نۆبڵ توڕە نیم ماددەی دینامیتی داهێنا ، بەڵکو لەوەدا لێی خۆشنابم کە خەڵاتی نۆبڵی داهێنا !! وابزانم ئەم پێشەکیە کورتە بەسە بۆ چوونە نێو باسی ئەو خەڵاتە ەو خاوەنەکەی و سەرەتاکانی …ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێبدەم ئەوەیە : هەموو ئەوانەی ئەگادارن و شارەزان دەزانن کە پێوەرەکانی بەخشینی ئەم خەڵاتە ە زۆر جار پێوەری( لاستیکی) ین ، ئەگەر چی ئەو خەڵاتە نۆبڵانەی لەبواری زانستی و پزیشکیدا دەبەخشرێن لەوانەیە شیاوترو جیاواز تر بن ، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەو نۆبڵانەی کە ڕواڵەتی و ساختە ترن ئەوانەن کە لەبواری ئەدەب و ئاشتی دا دەبەخشرێن !! ئەو خەڵاتە نۆبڵەی کە بۆ ئاشتی یان ئەدەب بە کەسایەتیەک دەبەخشرێ دەبێت بێ یەک و دوو ئارەزوو و ڕەزامەندی پێشتری کۆشکی سپی ئەمریکای لەسەر بێ لە واشنتۆن ، یان دەبێت ڕەزامەندی پێشوەختەی( کێنست / پەرلەمانی ئیسرائیل )ی لەسەر درابێت ، یان لانی کەم ناکوک و دژ نەبن لە بەخشینی بەو کەسایەتی و لایەنە !

سەرنج بدەن ئەگەر ڕۆمان نووسێک لە هەر یەکێک لە وڵاتانی ئیسلامیدا ڕۆمانێک بنووسێت لەبارەی قەسابخانەی جولەکەکان لەسەر دەستی هیتلەر ئەوا بەدڵنیاییەوە کاندید دەکرێ بۆ ئەوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵی پێ ببەخشرێت ، بەڵام تەنها گومان دروستکردن لەسەر قوربانیەکانی جولەکە ئەوا سزاکەی وەک سزای فەیلەسوف و بیرمەندە فەرەنسیەکە ( ڕۆجیەگارودی ) دەبێ کە بەدژایەتی کردنی جولەکەو جوڵانەوەی زاێۆنیزمیی تۆمەتبارکراو ڕاپێچی دادگاکرا ! لەوانەیە بوترێ : ئەی بۆ ڕۆمانووسی عەرەب ( نەجیب مەحفوظ ) خەڵاتی نۆبڵی لەبواری ئەدەب دا پێ بەخشرا ؟! لەوەڵامدا دەڵێین : لەبەر ئەوەی ناوبراو بەردەوام و بە توندی پشتیوانی پرۆسەی ئاشتەوایی عەرەب — جولەکەی دەکرد !
دیارە ئەگەر باسی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیش بکەین ئەوا لیستەکە دوورو درێژە …

—- ( مەناحیم بێگن ) سەرکردەی چەتەکانی ئەراگۆن بوو ، کەدەیان قەسابخانەی ئەنجام دابوو ، بەناوبانگ ترینیان قەسابخانەکەی دێریاسین بوو ، کە بێگن زۆر بەشانازیەوە لە کتێبەکەیدا ( التمرد .. قصة الاراغون ) باسی دەکات ، بەڵەم سەرەڕای ئەوە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ بەخشرا !

—- ( ئیسحاق ڕابین ) سەرکردەی چەتەکانی هاغانا بوو کە ڕێکخراوێکی سەربازیی ئیسرائیلی بوو ، چەندان کۆمەڵکوژیی و ڕەفتاری ئابڕووبەرانەی ئەنجامدابوو ، نەک بەوتەی ئەوانەی ڕزگاریان بوو بوو ، بەڵکو بە وتەی مێژوونوسی جولەکە ( ئیلان بابە ) کە لە کتێبەکەیدا ( التطهیر العرقي في فلسطین ) ئاماژەی پێ کردووە ، بەڵام ئەویش بەهەمان شێوە نۆبڵی ئاشتی وەرگرت !

—- ( شەمعۆن پێریز ) دامەزرێنەی کورەی ئەتۆمی دەیمونا بوو ، خوێنڕێژە گەورەکەی غەززە و قانا بوو ، ئەویش یەکێکی تر بوو لەوانەی ئەو نۆبڵە ئاشتیەی پێ بەخشرا !

—- ( هێنری کێسەنجەر ) یش ئەو خەڵاتەی وەرگرت کاتێک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو ، لەو سەردەمەشدا وڵاتەکەی ئەو واتە ئەمریکا سەرگەرمی قەڵاچۆکردنی ڤێتنامیەکان بوو !

—- ( باراک ئۆباما ) سەرۆکی پێشوی ئەمریکا کە سوپاکەی زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی داگیر کردبوو ، چەندین بنکەی سەربازیشی بەزەبری هێز لە قوڵایی ئەوروپا دامەزراندبوو ، دنیایەک بێسەرووبەریی لە جیهاندا بڵاوکردبوەوە ، ئەویش یەکێکی تر بوو نۆبڵی ئاشتی پێ بەخشرا !

لێرەدا لیستی ئەو ستەمکارانە کۆتایی نایەت کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیان پێ بەخشراوە ، کە یەکێکی تریان خانمە سەرۆک وەزیرانە خوێنڕێژەکەی بۆرما بوو ، کە سەرکردایەتی هەڵمەتی کۆمەڵکوژیەکەی موسڵمانانی ویلایەتی ( ڕۆهینغا ) ی لە ئەستۆ گرتبوو ، ئەم خاتوونە ستەمکارە جگە لەوەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ، خەڵاتی ( سەخارۆف ) ی ئەوروپی بۆ ئازادی بیرورا پێشکەش کرا ، لەگەڵ بەخشینی مەدالیای کۆنگرێس بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی !
دوێنێش میدیاکان بڵاویان کردەوە کە ( ماریا کۆرینا ماتشادۆ ) خانمە بەرهەڵستکاری ئۆپۆزسیۆنی فەنزویللا نۆبڵی ئاشتی بەدەست هێناوە — گوایە وەک نرخاندنێک بۆ ئەو هەوڵانەی ناوبراو داویەتی لەپێناو گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتی خۆسەپێن لە وڵاتەکەی … بەڵام لەبیرمان نەچێت هەر ئەم ماریا کۆرینا بوو کەلە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسینێکی ئاراستەی ناتانیاهۆ کرد و وتی : جەنگی ئیسرائیل جەنگی فەنزویللایە !
من نازانم مرۆڤ چۆن لەوڵاتی خۆیدا دەبێتە کۆتری ئاشتی لەکاتێکدا لەوڵاتانی تر دەبێتە خوێنڕێژو خۆێنمژی گەلانی تر !

ئینجا ئەوەی زیاتر جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە : هەرکەسێک پشیلەیەک بشێلێت ئەگەر چی هەزار جەنگیشی لەم جیهانەدا وەستاندبێت ئەوا وەستاندنی ئەو هەزار جەنگە هیچ شەفاعەتێکی بۆ ناکات بۆ سڕینەوەی تاوانی شێلانی پشیلەکە ، واتە قەت ناتوانێ ببێتە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی … بەڵام وادیارە خوێنی گەلانی ستەمدیدە لای ئەوان زۆر هەرزان و بێ نرخترە لەخوێنی پشیلەیەک .. گەلانی موسڵمان کەسیان نیە بۆیان بگری ، بۆیە لەناوبردن و قەتڵوعام کردنیشیان نابێتە ڕێگریەکی ئەوتۆ لەبەردەم بەخشینی نۆبڵی ئاشتی بەستەمکاران

هەموو ەکان کاتێک لەبڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی














بابەتى تر

👤
Live: 54 Today: 1,542 📊 Click Here