ئەمریکا پپێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکات
.jpg)
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەمشەو پێنجشەممە 25ی ئەیلولی 2025، مارک روبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت دەکەین دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆری عێراق – تورکیا”.
ئاماژە بەوەکراوە، “رێککەوتنەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئاسانکاری بۆ کراوە، چونکە ئەم رێککەوتنە سوودی بۆ عێراق و ئەمریکا دەبێت”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، “دەستخۆشی لە هەوڵە چارەنووسسازەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، لە گەیاندنی ئەم پێشکەوتنە”.
دەشڵێت، “ئەم رێککەوتنە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی هاوبەشی ئابووریی قازانجی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عێراق و هاندانی ژینگەیەکی سەقامگیرتری وەبەرهێنان لە سەرتاسەری عێراق بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان و بەرزکردنەوەی ئاسایشی وزەی ناوچەکە و پاڵپشتیکردنی سەروەری عێراق”.















Post Comment