ئیتاڵیا: هێرش كرایه‌سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌مان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

ئیتاڵیا: هێرش كرایه‌سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌مان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

جار بینراوە: (24)


وهزارهتی بهرگری ئیتاڵیا رایگهیاند كه له شهودا به مووشهك هێرش كراوهتهسهر بنكهیهكی سهربازیی ئیتاڵیا له ههرێمی كوردستانی عێراق و هیچ ههواڵێك لهبارهی زیانی گیانی نهبووه.

وهزارهتهكه له كاتژمێرهكانی سهرهتای ئهمڕۆ پێنجشهممه له پلاتفۆڕمی (X) نووسی: “موشهكێك له بنكهكهمان له ههولێری دا، هیچ سهربازێكی ئیتاڵی نهكوژراوه و بریندار نهبووه، ههموویان سهلامهتن”.

ئاماژهی بهوهشكرد كه گویدۆ كرۆسێتۆ وهزیری بهرگری له پهیوهندی بهردهوامدایه لهگهڵ فهرمانده باڵاكانی سهربازی سهبارهت به رووداوهكه.

ئهنتۆنیۆ تاجانی، وهزیری دهرهوهی ئیتاڵیا له پهیامێكی جیاوازدا له ئێكس رایگهیاندووه كه سهربازه ئیتاڵیاییهكان پهنایان بۆ ژێرزهمین بردووه و ههموویان “سهلامهت و تهندروستن”. 
ماڵپهڕی وهزارهتی بهرگری ئاماژه بهوه دهكات كه ئیتاڵیا نزیكهی 300 سهربازی له ههولێر ههیه كه مهشق و ڕاهێنان به هێزه ئهمنییهكانی كورد دهكهن.

بابەتى تر

👤
Live: 43 Today: 1,498 📊 Click Here