ئومێد خۆشناو: ئاماده‌ین هاریكاری چه‌مچه‌ماڵ بكه‌ین

–
پارێزگاری هه‌ولێر له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند كه ئاماده‌ن هاریكاری چه‌مچه‌ماڵ بكه‌ن، ده‌شڵێت: “سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیاین ده‌كه‌م”.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، سه‌باره‌ت به و شه‌پۆلی بارانبارین و لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، رایگه‌یاند كه “به‌داخه‌وه به‌هۆی لافاوه‌وه له سنوری چه‌مچه‌ماڵ جگه له زیانی مادی، دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. وێڕای ھاوخه‌می پارێزگا و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر، سهرهخۆشم له خانه‌واده و كه‌سوكاری هه‌ردوو قوربانییه‌كه كرد”.
وتیشی: “ئاماده‌یی پارێزگای هه‌ولێر و تیمی فه‌رمانگه پهیوهندیدارهكانم نیشاندا، بۆ ھه‌رچی پشتیوانی و پێویستی و هاوكارییه بۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و سنوری ناحیه‌كانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان”.
له په‌یوه‌ندیه‌كی ترشدا له‌گه‌ڵ جه‌لال نوری، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان، ئومێد خۆشناو هه‌موو هاریكارییه‌كی پارێزگای هه‌ولێری دووپاتكرده‌وه و ئاماده‌یی ههرهچی پێویستهیهكی هه‌یانبێت نیشاندا.















Post Comment