ئه‌نجوومه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه: به‌رگری ده‌كه‌ین

–
ئه‌نجوومه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه “له 6ی ئه‌م مانگه‌وه گه‌ڕه‌كه‌كانمان رووبه‌ڕووی بۆردوومانی تووندی چه‌كی قورس بوونه‌ته‌وه كه تێیدا ناوه‌نده مه‌ده‌نییه‌كانی وه‌ك مزگه‌وت، قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان كراونه‌ته ئامانج”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه “ئه‌م هێرشانه به مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه و ناچاركردنی خه‌ڵك به كۆچبه‌ری ئه‌نجام ده‌درێن، كه ئه‌وه‌ش به پێشێلكردنێكی روونی رێككه‌وتنامه‌كانی پێشوو ده‌ژمێردرێت”.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵێت: “حكومه‌تی كاتیی شام به پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كان گوشار بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی هێزه‌كانی ئاسایش و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌هێنێت”.
ده‌شڵێت: “به تووندی سه‌ركۆنه‌ی بێده‌نگیی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین كه وه‌ك گهرهنتیكاری رێككهوتنامهكان چاو‌دێر بوون”.
باسی له‌وه‌شكردووه كه “به‌هۆی بۆردوومانه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی (خالید فه‌جر) به‌ته‌واوی له‌كار كه‌وتووه و ده‌یان بریندار كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن، بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه. گه‌ڕه‌كه‌كان به‌هۆی گه‌مارۆ و سه‌رماوه له قه‌یرانێكی مرۆیی قورسدان”.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه راشیگه‌یاندووه كه “به‌هۆی نه‌بوونی متمانه به حكومه‌تی نوێی شام و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی ئه‌نجام دراون، ئاماده نین ئاسایشی گه‌ڕه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ین”.















Post Comment