ئایا حاڵی خوێندكار (خوێندنگه‌ – زانكۆ) له‌هه‌موو دونیا ئاوایه‌‌؟!

ئایا حاڵی خوێندكار (خوێندنگه‌ – زانكۆ) له‌هه‌موو دونیا ئاوایه‌‌؟!

جار بینراوە: (12)

ئهم چهند ڕۆژه بهردهوام بیر لهم بێزاریهی بهشێكی زۆر له خوێندكاران له خوێندن و چواردیواری خوێندنگه و زانكۆكان دهكهمهوه، بێزاریهك بگاته ڕادهی خواستی خوێندكار به بهردهوامی شهڕ و كوشتار و زریان و لافاو و بایكۆت و خۆپیشاندان، تهنها بۆ خاتری ئهوهی دهرگای خوێندنگه و زانكۆكان نهكرێنهوه؟! و له ماڵهوه مژوڵی ئایپاد و مۆبایلهكهی بێت و كات بكوژێت ! به ڕادهیهك ههندێك له خوێندكاران به بڕیاری وهستانی پرۆسهی خوێندن شاگهشكه ببن و لهسهر خوێندنگهكانیان لۆكهیشنی بنكهی سهربازیی ئهمریكیی دابنێن !! تا بهشكو درۆنێكی وێڵی بهربكهوێت !!

ڕاسته له ڕووی دهروونیهوه ههمیشه خوێندن و دانیشتن لهسهر كورسی خوێندن جۆرێك له بهستنهوه و پاپهند بوونی تێدایه و مرۆڤ به سروشتی ئارهزوی ئازاد بوون و (ناپابهندبوون)ی تێدایه، ڕاسته لهسهردهمی ئێمهشدا ڕهنگه سایكۆلۆجیهتی بێزاریی له خوێندن له ناخماندا ههبوو بێت و به شێوهیهك له شێوهكان ئاواتی زیادبوونی پشووهكانمان كردبێت، بهڵام بابهتهكه ههمووی ئهوه نییه و بیركردنهوهیهكی قووڵتر و چڕتری دهوێت، به تایبهت لهم سهردهمهدا كه زۆر شت بۆ خوێندكار فهراههم كراوه، له هۆڵی خوێندن و گهیاندن و خوێندنی تایبهت و قهدهغهكردنی لێدانی قوتابی و ئامێری فێركردنی نوێ و پهرتوكی ڕهنگا و ڕهنگ و زۆر شتی تر.

دیاره ههردوو وهزارهتی پهروهرده و خوێندنی باڵای ههرێم ماوهی چهند ساڵێكه به بهردهوامی سهرقاڵی پرۆسهی نوێكردنهوه و گۆڕانكارین له ههموو شت: پڕۆگرام، ڕاهێنانی مامۆستا، كتێبهكانی مهنههجی خوێندن، خوێندكار بكرێته سهنتهر، سیستمی فێركردن، بهدیجیتاڵكردن، سیستمی ئهوروپیی و كۆری و بهریتانیی … ، به كورتی و به كوردی ههمووی بۆ خاتری ئهوهی خوێندكار لهگهڵ پڕۆسهی خوێندن ئاشت بكهنهوه و ژینگهیهكی لهبارتر بۆ خوێندنی سهرهتایی و دواناوهندیی و زانكۆیی دروست ببێت، ژینگهیهك تێیدا خوێندكار ئارهزووی خوێندن و فێربوون و گهڕانی زانستیی بۆ دروست بێت، ژینگهیهك كه تێیدا مامۆستا و خوێندكار ببنه هاوڕێ و پێكهوه پهره به ڕهوتی زانست و زانیاریی بدهن، ژینگهیهك كه سهرجهم سێكتهره ئیداریی و زانستیی و داراییهكان بچنه خزمهتی پرۆسهی پهروهرده و فێركردن، بهڵام دهرئهنجام ئهوهیه كه بینیمان و دهیبنین، بێزاریهكی قووڵی بهشێكی زۆر له خوێندكاران له ژینگهی خوێندن، بهجۆرێك ئاماری ترسناك بۆ وازهێنان له خوێندن له سهرتاسهری ههرێمی كوردستاندا ههیه و خوێندكار نهك رۆژێك و دوو ڕۆژ بهڵكو تا چهند مانگێكی دیكهش چواردیواری خوێندنگه و زانكۆكهی نهبینێت تامهزرۆیی بۆ دروست نابێت و ڕهنگه بیری كورسی خوێندن و مامۆستا و هاوڕێكانی ناكات ؟!

ئهمه بهڕاستی دیاردهیهكی مهترسیدار و خهمهێنهره و ڕهنگه هزر و خهیاڵی زۆرێك له ئێوهشی داگیر كردبێت و مافی خۆمانه ئهم پرسیاره سادانه بكهین:

-باشه تۆ بڵێی له سهرتاسهری ئهم ههسارهیه حاڵی پهیوهندیی نێوان خوێندكار و ژینگهی خوێندن بهم شێوهیه بێت و به داخستنی دهرگای خوێندنگه و زانكۆكان خهنده بهری لێوی خوێندكاران بگرێت ؟!

-داخۆ چی بكرێت بۆ ئهوهی خوێندكار ئاشت بكرێتهوه لهگهڵ پرۆسهی خوێندن و فێربوون و ئارهزووی گهڕان و خوێندن له ناخیدا بچێنرێت، به جۆرێك خۆی حهز به خوێندن بكات، نهك به زۆره ملێ و ناچار كردن؟!

-ئایا ئهو ههموو پرۆسهی ڕیفۆرم و گۆڕانكاریانهی ههردوو وهزارهت (خوێندنی باڵا و پهروهرده) لهم چهند ساڵهدا ئهنجامیاندا، چی بهچی كرد؟ ئایا توانی پرۆسهكه ههم له شێواز و ههم له ناوهڕۆكدا بگۆڕێت؟ یان تهنها شێواز و شكڵهكه گۆڕا و كرۆك و ڕۆحی پرۆسهكه ههروهك خۆی ماوهتهوه؟

ئهمانه و چهندین پرسیاری تر ڕهنگه له هزرو خهیاڵی ههریهكه له ئێمه و ئێوهدا بێت و بچێت و بهشوێن وهڵامهكهیدا بگهڕێین و بهردهوام ناخمان دهههژێنن.

👤
Live: 104 Today: 1,721 📊 Click Here