ئاڵا تاڵه‌بانی: كێشه‌ی نێوان بافڵ و لاهور خێزانییه و به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌ڕوات

ئاڵا تاڵه‌بانی، ئاشكرای كرد، كه كێشه‌ی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و لاهور شێخ جه‌نگی، كێشه‌ی خێزانییه و به‌م زوانه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌ڕوات.
ئاڵا تاڵه‌بانی، راوێژكار له حكومه‌تی عێراق و ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئهلئولا كه لای پارێزراوه رایگه‌یاند كه “بافڵ كوڕی خاڵی خۆشه‌ویستمه و نزیكترین كه‌س بۆ من له گۆشت و خوێنه‌وه، كاك بافڵه و منیش نزیكترین كه‌سم بۆ ئه‌و له باڵی باوكییه‌وه و من بووم یارمه‌تیم دا كه ڕۆڵی هه‌بێت له به‌غدا”.
وتیشی: “دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال و دیارنه‌مانی و دواتر مردنی، گوێم لێ بووه له سیاسی و سه‌ركرده باڵاكان و گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن، كه توانیوومه به‌شێك له‌و بۆشاییه پڕبكهمهوه و رۆڵم هه‌بووه له پرسه نیشتیمانییه گرنگه‌كان و له پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌سه‌ند كردنی بودجه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئاڵۆزبوون و پێویستیان به كۆده‌نگی پێكهاته‌كان بووه، له‌ناو په‌رله‌مان و له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش”.
به وته‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی، “كێشه‌ی سیاسی هه‌ر بوونی هه‌بووه و من به ناكۆكی ناوی ده‌به‌م، كه دواجار پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆستایه‌تی نێوانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان بافڵ و لاهور ڕوویاندا، لێتان ناشارمه‌وه ئازارمان چه‌شت به هۆیانه‌وه، چونكه كێشه‌ی خێزانین و هه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانیش باڵای كێشا بۆ سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی، بڕیاردان له‌سه‌ری قورس ده‌بێت”.
له‌م قه‌یرانه‌ی له‌م دواییه‌دا له نێوان بافڵ و لاهور ڕوویدا، وه‌ك ئاڵا تاڵه‌بانی باسی لێوه ده‌كات، “نه‌متوانی ته‌نها سه‌یركه‌ر بم، له‌به‌ر ئه‌وه په‌یوه‌ندیم كرد و چاوم به كاك بافڵ كه‌وتوو و توانیم ببم به كاره‌كته‌رێكی ئه‌رێنی و هیواخوازم له زووترین كاتدا، ئه‌م بابه‌تانه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بڕوات، چونكه من به‌لامه‌وه گرنگه پارێزگاری له میراتی مام جه‌لال بكه‌م”.















Post Comment