ئاسایش: ئه‌و دوو چه‌كداره‌ی ته‌قه‌یان له بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا كرد، ده‌ستگیركران

–
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2025/9/23 له‌گه‌ڕه‌كی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو چه‌كدار هه‌ڵده‌كوتنه سهربنكهی پۆلیسی چوارچرا، دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه، توانرا هه‌ردوو چه‌كداره‌كه ده‌ستگیربكرێن و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس، كارمه‌ندێكی پۆلیس لهڕووداوهكهدا برینداربوو”.
ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت: “له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ئاسایش به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه و دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌داناوه كه هه‌ڵگری بیری توندڕه‌وین”.
راشیگه‌یاند كه “له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه”.















Post Comment