ئاسایشی هەولێر سێ کەسی بە تۆمەتی کوشتنی کۆرپەلەی دوانە دەستگیر کرد

-
ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت
سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بەڕێگای نایاسایی لەباربردنی کورپەلە و منداڵیان
ئەنجام داوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی
نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە،
کە بەڕێگای نایاسای هەڵساون بە لە بار بردنی منداڵ، بۆیە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی
ئاسایشی هەولێر هەرسێکیان دەستگیر کران.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی
بەوە داوە، تۆمەتبارەکان بەبێ رەزامەندی پزیشک و رێنماییە تەندروستی و یاساییەکان،
بە بەکار هێنانی دەرمانی تایبەت، هەڵساون بە لەبار بردن و کوشتنی دوو کۆرپەلەی
دوانە.
هەروەها ئاشکرای کردووە،
یەکێک لە تۆمەتبارەکان دایکی کورپەلەکانە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ئاراستەی دادگا
کراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.















Post Comment