ئاراس شێخ جەنگی: ناتوانم بگەڕێمەوە سلێمانی و سەردانی لاهور شێخ جەنگیم نەکردووە

ئاراس شێخ جەنگی: ناتوانم بگەڕێمەوە سلێمانی و سەردانی لاهور شێخ جەنگیم نەکردووە

جار بینراوە: (42)

-

ئاراس شێخ جەنگی، برای لاهوور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت، سەردانی لاهور و پۆڵاد شێخ جەنگی لە زیندان نەکردووە، بەڵام تەندروستییان باشە.

ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026، ئاراس شێخ جەنگی بە کوردستان 24ی راگەیاند، “هەریەکە لە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی تاوەکو ئێستا لە زیندانن و ئازاد نەکراون و چاوەڕێی دادگاییکردنن”.

ئاماژەی بەوەکرد، “کەسوکارەکانمان سەردانیان دەکەن و لە زیندان دەیانبینن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەمتوانیوە سەردانیان بکەم، چونکە رێگە نادرێت بگەڕێمەوە سلێمانی و لە بەغدام، هۆکارەکەی دەبێت لە قوباد تاڵەبانی بپرسن، چونکە بەمنیان راگەیاندووە ناتوانی بگەڕێیتەوە سلێمانی”.

ئاراس شێخ جەنگی وتی، “هەر یەک لە لاهور و پۆڵاد شێخ جەنگی لە زیندانی تاکەکەسین و ژوورەکانیان خراپ نین و تەلەفزیۆن لە ژوورەکانیان هەیە، زانیاری وردم لەلا نییە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لەلایان زیندانیکراون چەندە، بەڵام نزیکەی 45 کەس دەبن، هەروەها تەندروستیان باشە و جێگیرە”.

وتیشی، “بۆ دادگای تەمیزی هەولێر دووجار دۆسیەکە روانە کراوە، بەڵام دادگای سلێمانی کۆپی دۆسیەکەی ناردووە، ئەوراقە ئەسڵیەکانی نەناردووە”.

بابەتى تر

👤
Live: 87 Today: 1,442 📊 Click Here